لە ئێران ئاگر لە پاڵاوگەی نەوتی ئابادان کەوتەوە

لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە ئابادان کەسێک گیانی لەدەستدا.
ئاگر لە یەکەی ٧٥ی پاڵاوگەی نەوت لە شاری ئابادان لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای خوزستان کەوتەوە.
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەکە، ئاسمانی دەوروبەری پاڵاوگەکە بە هەورێکی دوکەڵ داپۆشرابوو.
کۆمپانیای پاڵاوگە و دابەشکردنی سەر بە وەزارەتی نەوت رایگەیاند، بە دەستێوەردانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکە بەتەواوی کۆنترۆڵ کراوە.
هۆکاری ئاگرەکە دزەکردنە لە یەکێک لە پەمپەکانی یەکەی ٧٥ی پاڵاوگەکەدا.
راگەیەندراوە کە کەسێک کە لە پاڵاوگەکەدا کاردەکات لە ئەنجامی رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کوئیسلاندی وڵاتی ئوسترالیا لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٨ هەزار و ٨٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٠ هەزار و ٩٨٠ کەس.
لە وڵاتی ئەندەنۆسیا لە ناو کەشتیێکدا ئاگر دەرکەوت و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
سەدان جولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر دووبارە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.